تەفسیری قورئانی پیرۆز
التفسیر المیسر بەزمانی کوردی
نوسینی : هەڵبژاردەیەک لە زانایان
وەڕگێڕانی : لیژنەیەک
بەسەرپەرشتی و بەشداری : عدنان بارام کەلاری
بەرگی یەکەم :
چاپی یەكەم 1439 ك ـ 2018 م
ئەم تەفسیرە: (التفسیر المیسر) بە ڕاسپاردەی موجەممەعی مەلیک فەهدە بۆ چاپی قورئانی پیرۆز لە شاری مەدینە، کە دوای توێژینەوەیەکی ورد، بە پێویستی زانی تەفسیرێکی ئاسان بۆ قورئانی پیرۆز بەزمانی عەرەبی، بەپێی بنەماکانی تەفسیرو سەرچاوە ڕەسەنەکانی دەربکات، کە ببێتە بناغەیەک، تا موجەممەعی مەلیک فەهد، کە ماناکانی قورئانی پیرۆز وەردەگێڕێ بۆ زمانی گەلانی ئیسلامی و غەیری ئیسلامی، چاپ بکات.
جا بۆ داڕشتنی یەکەمی ئەم تەفسیرە، بژاردەیەک لە ماموستای تەفسیریان بانگ کرد، کە شایەتی بەزانیاریان و لێهاتویان دەدرێن، کە بە پەی چەند دەرێککارێک، ئەم.
جیاوازی ئەم تەفسیرە:
1- تەفسیر کردنی ئایەتەکانی(التفسیر المیسر) لە ڕووی عەقیدەوە، بە پەی بۆچونی پێشینەی چاک(السلف الصالح)ە.
2- پێشخستنی تەفسیری (مأثور)، بەسەر تەفسیرەکانی دیکەوە، واتە: قورئان بە قورئان و ئەوەی لە پێغەمبەرەوە (صلی اللە علیە وسلم) گواستراوەتەوەو ئەو هاوەڵانەش، کە ئامادەی دابەزینی قورئان بون و لێکدانەوەی قورئانیان زانیوەو، ئەو شوێنکەوتوانەش، کە لە قوتابخانەی پێغەمبەرایەتییەوە لە هاوەڵە موفەسیرەکان گۆش کراون.
3- تەنها وتەی ڕاست، یان پەسندتر نەقڵ کراوە.
4- لە مـیانەی تەفســیرەکەدا، هـیدایەت و ڕێنمـایی قـورئـان و مەبەسـتەکانی شـەریعەت دەرخراوە.
5- دەستەواژەکان کورت و ئاسانن، لەگەڵ ڕونکردنەوەی بێژە (لفظ)ە نامۆو غەریبەکان لە کاتی تەفسیرکردندا.